تبليغاتX
پێنووسێكی حه‌رام
س ا ر ۆ ژیله‌مۆی ‌سه‌رته‌وێڵی ماچ
 

 

دیسان هاتینه‌وه ... به گیانی ، ها ؟

تراتێنه كاكه ...

بێده‌نگ بووم به‌ڵام خۆ ئه‌و بێده‌نگییه جیاوازه بۆیه‌ش هاتمه‌وه ...

یاخییه‌تی ئه‌وه‌یه ... بزۆزی ... شێتی و ...

به‌ڵام خۆ بۆ ئێمه هیچ فه‌رق ناكا ...

به‌ هه‌ر حال ئه‌وه‌ ئادره‌سی نوێی ئێمه‌ یه ...

ئاوه‌دان شه‌وانی شێتیم و فیلترینگ و جـــــــــــــــــــــــــــگه‌ره ...

 

 بۆ بینینی وێبلاگی نوێ ئێره كلیك بكه‌ن

پیته ئاوسه‌كانی پێنووسێكی حه‌رام ... سارۆ خه‌لیقی

 

+ ... ژیله‌مۆی سه‌ر ته‌وێڵی ماچ.. * حه‌رام* ..
*** سارۆ خه‌لیـقـــی و پێنووسێکی‌ یاخی: ئاویلکه‌ی مانه‌وه‌|

 

 بۆ ئه‌و كچه‌ی له پێناو ژیاندا ئامێزێك نازی فرۆشت و مه‌مكێكش تاسه ...

 

هه‌ر له‌ دۆڕانی یه‌که‌مین نازه‌وه‌
هه‌نێیه‌ک بۆ دوا سەمای خۆزگە‌ و
                                  ماچێک بۆ قڕ نه‌بوون.


هه‌ر له‌ دۆڕانی یه‌که‌مین ئامێزه‌وه‌
                                               سووتییه‌نێک بۆ په‌نجه‌ی ده‌مت و
                                                                        رووتییه‌ک بۆ ئۆقره‌ بوونتان .
هۆ ئامێره‌که‌ی ده‌سته‌مۆی بێده‌نگی و بێ هه‌رای و
                                                                             حه‌یا .


سانا تر ... سانا تر ...
لێوه‌کانت بره‌نگێنه‌ و مه‌مکه‌کانت ره‌نگینتر .
                                                        ئه‌مشەو پیاوێکی ماقووڵتر
له‌م تامه‌‌ بێ نرخه‌دا
                                                         وه‌ره‌س بوونی ده‌ڕمێنێ .

ئه‌مشەو سه‌ره و‌ کۆماری نه‌ریت و شا ئایدۆلۆژیای زاواییزم
                                                     ئەسپێی نێو گەڵتن .
ئه‌تۆش بێده‌نگتر مۆسیقای ئاه بژه‌نه‌
ئەی کچە بێ نازەکەی رۆژهەڵات .


وەی ... وەی ...                      
خوێن ؟! خوێن ؟!
                                  هەموو گیان شەڵاڵی خوێنە .


هه‌ر له‌ دۆڕانی یه‌که‌مین وه‌همی فامین‌ و
مانای قامووسی له‌شت .
                                   دێوه‌زمه‌ی ژنێتی و
سه‌ره‌تای پێناسه‌ کردنی ده‌رپێ و
 کۆتاڵی شۆرته‌ شه‌هیده‌کانت .


ئەرێ ... ئەرێ ...
کۆتاڵی شۆرته‌ شه‌هیده‌کانت
دوایین جلکە چیرۆکی
نوشتوو لە شانی چارەنووس و
ڕووبەندە بێرووەکەی خودا و شەیتان و
                                    زاربەستێکی تر دەهۆننەوە .


ئەتۆش ئەی کچی دیاری هەوەس و دۆڕان
بێده‌نگتر مۆسیقای ئاه بژه‌نه‌
                                  بێدەنگتر لە بزۆزی حیکمەتی شەرم و
                                                                                   بێدەنگتر ... بێدەنگتر ...


 

  

 ...* لینکی ئەم هۆنراوەیە لە سەر سایتی ڕێنسانس * ...

 

+ ... ژیله‌مۆی سه‌ر ته‌وێڵی ماچ.. * حه‌رام* ..
*** سارۆ خه‌لیـقـــی و پێنووسێکی‌ یاخی: |

 

 

 



لە یاد مە دوو جار منداڵ بووم


یەکەم جار ئەو کاتەی زگی دایکم چۆڵ کرد .

 


ئێستاش کە لانکەی دڵی تۆ رامدەژێنێ
.




 

+ ... ژیله‌مۆی سه‌ر ته‌وێڵی ماچ.. * حه‌رام* ..
*** سارۆ خه‌لیـقـــی و پێنووسێکی‌ یاخی: |
 

           هێڵنج دەژەنێ                                                 
                 لێفە حەشارگەکانی پێخەفێکی شەهید .


           بێز دەژەنێ                                                       
                 دەرپێ شاراوەکانی یەغدانێکی روو سوور .

گە‌ڕۆڵە ... گەڕۆڵ 


                بەردەپێی حەزێکی بزۆز و               

                                               قەڵغانە رانی گمە ، گمە .... گن .


ئەوەیە چارەنووسی پانپانۆکەی تاسە و       
                                               سەگی ... سەگی ... سەگی .


 

 

 

 

+ ... ژیله‌مۆی سه‌ر ته‌وێڵی ماچ.. * حه‌رام* ..
*** سارۆ خه‌لیـقـــی و پێنووسێکی‌ یاخی: ئاویلکه‌ی مانه‌وه‌|

 

هیوا بووتیار

عه‌دنای حه‌سه‌ن پوور

بۆ مانا کردنەوەی مانا

  چ بێ حەیان تاوانچیانی شوناسە گۆڕ . دۆڕانی پێناسەی مرۆڤە و پیتەکانیش نوستوون ، خەوێکی یەکجارییە و
 بێدەنگ ... بێدەنگ ... ژیان دەپشکنن خەیاڵە بزۆزەکانی مناڵەکەی خاوەر، قاڕنێش بزەی لە سەر دەدات . چ سامێکی تاپۆیە خەو !

  

+ ... ژیله‌مۆی سه‌ر ته‌وێڵی ماچ.. * حه‌رام* ..
*** سارۆ خه‌لیـقـــی و پێنووسێکی‌ یاخی: |
 

 

 * ... / پێوانه/ ... *

 

پڕ به مستی هه‌نگاوه‌كانی شه‌قام

سه‌مای بڵقی شه‌رمێونی قوڵكه

چ ئایه‌تێكی بێحه‌یای خۆشه‌ویسته‌كه‌م .

 

.............................................................................................

 

* ... / ئاوس/ ... *

 

له هه‌رێمی سه‌ره‌خۆشی خه‌ته‌نه‌دا

چ پیرۆز ئاوس ده‌بن

كچانی نێو گه‌ڵ حه‌رام و

                        كوڕانی خه‌ساو .

 

 

 

+ ... ژیله‌مۆی سه‌ر ته‌وێڵی ماچ.. * حه‌رام* ..
*** سارۆ خه‌لیـقـــی و پێنووسێکی‌ یاخی: ئاویلکه‌ی مانه‌وه‌|

 

 شه‌هیدکردنی کیژێکی کوردی ئێزیدی به‌ دڕنده‌ترین شێوه‌،

ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کوڕێکی خۆش ویستووه.

 ... ... . 
دایکم هه‌رگیز باوه‌شی به‌ باوکم نه‌فرۆشت .
یه‌که‌م جار خاڵه‌ گه‌وره‌که‌م و مامم و باپیرم دوای چه‌ند رۆژ لێدان و کوتان به‌ زۆری دایکمیان له‌ ئامێزی باوکم نا .
دایم هه‌ر ده‌یقیژاند و هاواری ده‌کرد ... وام لێمه‌که‌ن ... لێم گه‌رێن ... ئه‌و پیاوه‌م ناوێ و ... .
به‌ڵام پیاو ماقوڵه‌کان رووبه‌ندی نه‌ریت زاریان به‌ست .
دایکم ماندوو بوو و هه‌ر به‌ ده‌م گریانه‌وه‌ سه‌یری جۆگه‌له‌ی خوێنی نێوگه‌ڵی ده‌کرد .باوکیشم به‌ بزه‌ بزه‌وه‌ دۆخینه‌که‌ی توند کرده‌وه‌ و خزمه‌کانیش له‌ ده‌ره‌وه‌ی وه‌تاغه‌که‌ چه‌پڵه‌یان بۆ زاوایه‌تی باوکم لێده‌دا .
ئیتر له‌وه‌ به‌دوا دایکم هه‌موو شه‌وێ خۆی شل ده‌کرد و به‌ بێده‌نگی ده‌چووه‌ ژێر لێفه‌که‌ی باوکمه‌وه‌ .
نازانم بۆچی به‌ڵام دایکم قه‌ت هاواری نه‌کرده‌وه‌ .

                          ***
له‌ نێو زگی دایکمدابه‌ ویره‌ ویر ئه‌و گۆرانیه‌ی نه‌نکم ده‌کووته‌وه‌ " من تاوانی ژوانێکی ره‌شم " و هه‌ر بیرم له‌وه‌ ده‌کرده‌وه‌ ،  بڵێی چاوره‌نووسی دایکم بۆ منیش دووپات بێته‌وه‌ .
دیسان له‌ ناو کۆری هه‌ڵپه‌رین و شادیدا ئه‌وه‌ ته‌نیا من بووم ده‌گریام .زۆرم پێخۆش بوو هاتوومه‌ته‌ دنیا به‌ڵام نه‌مده‌زانی بۆ چی ده‌گریم .
گوێم لێ بوو به‌ باوکمیان کوت منداڵه‌که‌ کچه‌ .ئیتر تا ئێستاش ده‌نگی شادی و خۆشم نه‌بیسته‌وه‌ .
بێئه‌وه‌ی بزانم بۆ چی و له‌به‌رچی ؟ هه‌ر ده‌گریام تا ئه‌و کاته‌ی به‌رده‌ به‌هێزه‌کانی ده‌ستی باوکم و براکه‌م له‌ قژی په‌رێشان و له‌ سه‌ری بێباکم بوونه‌ میوان . میوانێک که‌ هه‌رگیز فه‌رموو فه‌رمووم بۆ نه‌کرد .
هه‌ستم به‌ بووکێنی ده‌کرد چونکه‌ هه‌ر وه‌کوو دایکم جۆگه‌له‌یه‌کی خوێن له‌ منیشه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرت .هه‌ڵبه‌ت له‌ سه‌ری یاخیمه‌وه‌ نه‌ک له‌ نێو گه‌ڵی حه‌راممه‌وه‌ .
هه‌رئه‌وه‌ش بوو جیاوازی من و دایکم و نه‌نه‌پیره‌م ... .

 

 ئادره‌سی ئه‌و ماڵپه‌رانه‌ی ئه‌م وتاره‌یان داناوه‌ :


ماڵپه‌ری دوکتوور رۆئیا تلووعی   ماڵپه‌ری کوردستان نێت 

وێبلاگی کاوه‌ کرماشانی             وێبلاگی دۆعـــا

 

 

 

+ ... ژیله‌مۆی سه‌ر ته‌وێڵی ماچ.. * حه‌رام* ..
*** سارۆ خه‌لیـقـــی و پێنووسێکی‌ یاخی: ئاویلکه‌ی مانه‌وه‌|

 

 

... تا بناری کوڵمه‌که‌ت جێ لێوم لێژه‌ قوربان                
                         نووکه‌ نووکی هه‌نگاوی خوێناو سارێژه‌ قوربان

 
  سه‌یته‌ره‌ی دڵه‌و ماچ باری لێوم قه‌ڵغان ده‌کا                
                        ئه‌و که‌ی ده‌سته‌ملانی پیاڵه‌ی وریا و گێژه‌ قوربان  


با کچی زولفی وشه‌م چنگ چرۆکی با بیبا              
                          باوێشکی ڤینووسی خه‌ون زۆر درێژه‌ قوربان


 له‌نگه‌رم بگره‌ تا دوا ساته‌کانی وشیاری              
                  به‌س به‌ هێڵه‌گی ناز بوخچه‌ی دڵ دابێژه‌ قوربان


نیته‌ زارێ بۆ بژاری نووسه‌نه‌که‌ی نیگام               
                               گۆنا زه‌ریا و به‌ژن ژین و چاو تیرێژه‌ قوربان


بڵێسه‌م له‌ داوی زامی زاوایه‌تیم ده‌زێ            
                             رێژه‌ی نوقته‌کان هاواری تاڵ و چێژه‌ قوربان


رێبواری پێده‌شتی ئه‌وینم هه‌ر رێ ده‌پێوم          
                            په‌چه‌ی شه‌رمی وێنه‌م له‌ دڵتا بنێژه‌ قوربان


ئاوسه‌ پیتی پێنووسێکی حه‌رامه‌ ئه‌ڵێن بۆت      
                         موژه‌ی چاوی بێده‌نگی به‌س کل برێژه‌ قوربان


دوا هه‌نگاوی ڕێ بڕینه‌ . ئێلهامه‌که‌م ده‌دوێ         
                         ئه‌شێ من بێده‌نگتر بشنه‌فم . تۆ بێژه‌ قوربان


خاکه‌لێوه‌ی ۲۷۰۷

 

+ ... ژیله‌مۆی سه‌ر ته‌وێڵی ماچ.. * حه‌رام* ..
*** سارۆ خه‌لیـقـــی و پێنووسێکی‌ یاخی: |

 

 

 نازانین پرسه‌ بگێرین یان پیرۆزبای بکه‌ین  .
خه‌مه‌کان و خۆشیه‌کان له‌م وڵاته‌‌دا  خۆیان ده‌گه‌ڵ یه‌ک ده‌بینه‌وه‌ ، تێکه‌ڵ به‌یه‌کن و بێ یه‌کتر هیچیان پێناسه‌یان نیه‌ .
ژینۆسایدی هه‌ڵه‌بچه‌ و جێژنی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌ورۆز و له‌ سێداره‌درانی شه‌هید پێشه‌وا و هاوڕێکانی خۆیان با بدوێن چونکه‌ هه‌موومان عاجزین له‌ درکاندنیاندا .
              
               ****************
 
به‌ وته‌ی مامۆستا هێمن :
به‌هاری کورده‌واری سوور و شینه‌ .

 newroz

 

+ ... ژیله‌مۆی سه‌ر ته‌وێڵی ماچ.. * حه‌رام* ..
*** سارۆ خه‌لیـقـــی و پێنووسێکی‌ یاخی: |

 

بۆشایی‌تر له‌ باڵای ئاسمان
په‌ڵه‌ی باوێشکی هه‌ڵفرین
مانا ده‌به خشن به‌ جلکی گۆڕستانی هه‌وره‌ یاخیه‌کان و
نمه‌ نمه‌ی گورووی بووکێنی و
                            زاوای زامی دارستانه‌ رووته‌کان .


ده‌رکراوی که‌پۆی خاکێکی زۆڵ
له‌ قاحبه‌خانه‌کانی مێتا فێزیک دا
سڕه‌ ئاونگی روومه‌تی گه‌ڵایه‌کی سیس
                                                     مه‌زه‌ ئه‌که‌ن و

گاگۆڵکه‌ی پیته‌ ئاوسه‌کانی پێنووسێکی حه‌رامیش
                                                     ئه‌غیار ... ئه‌غیار
                 چنگ و پێ ده‌کۆڵن .

گێژه‌ڵووکه‌ی سوتووی جغاره‌ قه‌ده‌غه‌کان
رۆڵی خه‌ڵاته‌ زێرینه‌کانت ده‌گێرن
                       له‌ سه‌ر کوڵمه‌ی دیواره‌کانی ئه‌م شاره‌دا .
له‌ کۆڵانه‌کانی زیزی پێناسه‌ دا
کونه په‌شێوه‌ی فرمێسکی باران
........ پێخواستر له‌ زه‌ریا
                     ژانی دووریت هه‌ناسه‌ ده‌که‌ن .
له‌ کۆڵانه‌کانی خاڵه‌ بێده‌نگه‌کانیش
هه‌ناسه‌ دزانی خنکاو و
                      پیت فرۆشانی باره‌گای خودا
تروسکه‌ی ده‌سبه‌ندی شازاده‌ی سعوودیه‌
                                              یا سا ده‌که‌ن .

 

                        
                    ره‌شه‌مه‌ی ۲۷۰۶

 

 ...* لینکی ئەم هۆنراوەیە لە ماڵپەڕی رێنێسانس *...

 

+ ... ژیله‌مۆی سه‌ر ته‌وێڵی ماچ.. * حه‌رام* ..
*** سارۆ خه‌لیـقـــی و پێنووسێکی‌ یاخی: |

 

   

 

ده‌مهه‌وێ قه‌ت نه‌مهه‌وێ بۆت بڵێم

چونکه‌ دیسان شه‌وێکی یاخی له‌ له‌دیک بوو له‌ به‌دمه‌ستی

 پێنووسه‌ زیزه‌که‌م بۆیه‌ له‌ رشانه‌وه‌‌ی دڵه‌ بێ‌به‌شه‌که‌یی و

هه‌تاوی رووره‌شی روومه‌تی هۆش هه‌ژێنی تۆ .

غه‌زه‌لێکی بیژوو بێ و له‌ خۆشه‌ویستی بزه‌ته‌وه‌ کۆرپه‌ی

مانا بزێنێ تا دوا هه‌ناسه‌کانی تیک تاکی کاتژمێری چاوه‌روانیم .

 

ره‌شه‌ رێحانه‌که‌م شه‌ویش سیمای تۆی دزیوه‌

     تاریک و پڕ ئه‌ستێره‌ .

 

 

۰..................................۰

 

 

...* وشه‌ بزه‌ی دزێکی ره‌ش * ...

 

********

 

....  نازه‌نینا بزه‌م نازێ بتبزوێنم                                                         

                            دیله‌ میلی ئه‌وینه‌ که‌وه‌ی برژێنم

 

بامه‌ داکه‌ن قوماره ‌مه‌ستی کۆهه‌لن                                                    

                           تاڵێ تامت له‌ گڵ باوێ مه‌ی بروێنم

 

نامۆ باڵن مه‌لی باده‌ زه‌رد و ته‌من                                                    

                        تاوێ با ده‌م به‌ میوانی لێو برمێنم

 

راکێشی تۆن شه‌و وشێعر ئه‌ی گۆری من                                              

                     له‌شی بزه‌ی دڵ بنازه‌ زام پرژێنم

 

تاقه‌ تاقن پۆڕی ئاخان ئه‌ی تاکی من                                                 

                        سارۆم و ئاتۆڕی تاکان غه‌م بازێنم .

 

 

سارۆ خه‌لیقی

 

ڕێکه‌وتی ؛ رۆژێکی هه‌میشه‌ دۆینێ .

 

 

 

+ ... ژیله‌مۆی سه‌ر ته‌وێڵی ماچ.. * حه‌رام* ..
*** سارۆ خه‌لیـقـــی و پێنووسێکی‌ یاخی: ئاویلکه‌ی مانه‌وه‌|

  

 

وشه‌کان له‌ په‌یوه‌ندییه‌ حه‌رامه‌کانی پیته یاخیه‌کان رسته‌گه‌لێکی بیژوو ده‌خوڵقێنن  بۆ درکاندنی شه‌وه‌ ژانێکی خه‌یاڵی دیل کراوی ئه‌وینێکی شێت مانا.
گریان ،ره‌شبه‌ڵه‌کی کۆرپه‌ بێ تاوانه‌که‌ی چاوه‌ زیزه‌کانی ره‌ش هه‌وری گوروویه‌کی بێ کۆتاییه‌ له‌ ئامێزی چاوه‌روانیه‌کی تۆراو دا .
بزه‌ش وێنه‌ی درۆ بێ‌وێنه‌ی فه‌لسه‌فه‌یه‌ .ئێمه‌ش سوڕماوی راسته‌قینه‌یه‌کی بێ ره‌نگ و بۆ . ئێمه‌ کۆگا خوێی زامه‌ بێ سنووره‌کانی ئه‌وینن له‌ رووباری یه‌که‌مین شه‌وی زاوایه‌تی و نوێترین نیگای بووکێنیمان . ئێمه‌ ئه‌کته‌رێکی ده‌سته‌مۆی خوڵقێنه‌رێکی هه‌رده‌م سه‌رخۆشین .ساقیش جانتای شه‌وه‌ رووره‌شه‌که‌ی ماتی و په‌رۆشی رۆژه‌ روو زه‌رده‌که‌ی ئاویلکه‌ی دوا ساته‌کانی کاتێکی قه‌ت نه‌ خوڵقاوه‌ .


چه‌پڵه‌ی لیوانی سه‌رخۆشانیش لێوی روومه‌تی ده‌ستی ئه‌غیاره‌کان زله‌‌ ئه‌کات .
ئاوس بووین له‌ نیگای دزراوی تاوان و شه‌کاوه‌یی ئاڵای نه‌دیتن و سه‌مای داره‌ زۆڵه‌کانی هه‌وه‌سی خاک .له‌ قامووسی قاحبه‌خانه‌کانی مێتافیزیکدا.
ژیان کۆچی ناواده‌ی هه‌میشه‌ تینوو چی له‌ گیانی مه‌رگ ده‌وێ ؟ ئه‌ی هه‌وره‌ بێ ئاسمانه‌کانی ئه‌وینه‌که‌م .


  هاورێی دڵه‌ نه‌زۆکه‌که‌ی مێژووی پێنووسه‌که‌م ، ئازاره‌ ... ئازار .

 فرمێسکیش کۆرپه‌ی ئێشه‌ ئاخر له‌ بیرم چوو پێتان بڵێم ئازار نه‌زۆک نیه‌ .چونکه‌ ساڵانێکی درێژه‌ شه‌وه‌ تێکه‌ڵ بوونی له‌ته‌ سه‌هۆڵه‌کان له‌ ڕشانه‌وه‌ی هه‌وتاوه‌ به‌دمه‌سته‌که‌ی ئاواتدا ژان ده‌زێنێ.
هه‌ڵبه‌ت ماسیه‌ سووره‌ نازداره‌که‌ی سه‌ر تاقچه‌که‌یان نامه‌یه‌ی بۆ پشیله‌ بزۆزه‌کانی خاوه‌نه‌که‌ی ده‌زوێنده‌وه‌.


خه‌ونم دی خه‌و له‌ رۆژدا خه‌ون ده‌بینێ. پێکه‌نیم ، تاوانی دابرانی لێوه‌کانم نه‌زۆک بوونی پێنووسه‌که‌م بوو.

 



 


 

+ ... ژیله‌مۆی سه‌ر ته‌وێڵی ماچ.. * حه‌رام* ..
*** سارۆ خه‌لیـقـــی و پێنووسێکی‌ یاخی: |

 

له‌ په‌له‌قاژه‌ی خونچه‌ بزۆزه‌کانی مانه‌وه‌ داو
پیاسه‌ی پاشای مه‌رگ
له‌ ژێر نازی مانگێکی یاخی
 کۆڵانی ته‌وێڵی گه‌ڵایه‌کی زیزی ئه‌پێوا
                                            فرمێسک ... .


پشتی له‌ خۆیی و
رووی له‌ خه‌ونه‌ تۆراوه‌کانی باپه‌ژێنی یه‌که‌مین داوێنی شه‌و بوو ...
هه‌ناسه‌ی کێلی کۆچه‌ره‌ زیندووه‌کان و
گوڵدانه‌ گۆڕی بزه‌ی خاک
چ شیرینه‌ هاو سه‌فه‌ری پێنووس ،
له‌ شه‌قامی بێ کۆتایی گڕووی دابڕان .
شه‌و له‌ ژێر شین‌ترین یاسای سپی
بێ ناوترین قامووسی بێده‌نگی ده‌هۆنیه‌وه‌
                                                         ئه‌ستێره‌ ...ئه‌ستێره‌ ... .
پشتی له‌ خۆیی و
 رووی له‌ پشتی نزمترین خه‌مه‌کانی ئاسمان بوو ،
                                        باران ... .


له‌ ئێواره‌ی بازارێکی ره‌شدا
پێکه‌نینێکی زۆڵ
قه‌ڵغانه‌ گوڵی ده‌فرۆشت
بووکی چاوه‌رێیش سینگی
گوڵه‌ بۆن خۆشه‌که‌ی گیرفانی چه‌پی خودا بوو ... .



به‌فرانباری ۲۷۰۶

 

   Image and video hosting by TinyPic 

 

+ ... ژیله‌مۆی سه‌ر ته‌وێڵی ماچ.. * حه‌رام* ..
*** سارۆ خه‌لیـقـــی و پێنووسێکی‌ یاخی: |

 

 

 شه‌کاوه‌یه‌ ئاڵای سانسۆر

 


...*بۆ روحه‌ دایکاوییه‌که‌ی شه‌هید پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌دی نه‌مر *...

**************************************


تۆ شۆڕه‌بی کام دارستانی ؟
وا لانکی دڵه‌ ساوای خاک راده‌ژێنی .
                                          تۆ ئه‌ی راژێنه‌ر...
تۆ شوێنه‌ په‌ینجه‌ی کام به‌رۆک بڕاوی ؟
وا په‌نجه‌ پنجه‌
به‌هاره‌ زستان ده‌بووژێنی
                                         تۆ ئه‌ی بووژێنه‌ر ...


تۆ سۆزه‌ تۆفانی کام گه‌رووی ؟
وا کۆشکه‌ زاوای بیژوو ده‌رووخێنی .
                                       تۆ ئه‌ی رووخێنه‌ر ...


تۆ گریانه‌ چاوی کام هه‌تیوی ؟
وا رووباره‌ ئه‌ستێره‌ ده‌بارێنی .
                                       تۆ ئه‌ی بارێنه‌ر ...


تۆ شه‌و پۆشی کام ره‌ش خێڵێ
وا تۆوی شه‌وتاوی مانگ ده‌چێنی .
                                         تۆ ئه‌ی چێنه‌ر...


تۆ ژینه‌ پیری وڵاتی کام خودای ؟
وا قاف ... قاف ...
ژاره‌ قاپی قاڵاو ده‌مه‌شکێنی.
                                         تۆ ئه‌ی لاوێنه‌ر... .


                                                  تۆ باڵا گرتووی چۆمه‌ خنکاوی هه‌وره‌ ونی .
                               بڵێسه‌ی دارستانی سێدراه‌ ،
                                 کۆرپه‌ی بێ کورسی هه‌ڵفڕینت
                                             شوێنه‌ په‌نجه‌ی به‌رۆکی وڵاته‌ لاڵه‌که‌ی 
       زیزه‌ وه‌رزی .
                              سۆزه‌ یاخی سڕ هه‌ناسه‌ی 
                       هه‌تیوه‌ ئاڵای بێ باڵای .
                                     به‌فراوی به‌فرانباری دیله‌ به‌فری .
            هۆ ‌ پیره‌ پیره‌که‌م
                          له‌ ئاسمانی ڕێبه‌ندانه‌که‌ت
        کلوو... کلوو...
                           به‌هارده‌تکێته‌ ئامێزی دێزی
                                                               زستان و

                                                                                        زستان و

                                                                                                      زستان .

 
2 ڕێبه‌ندانی ۲۷۰۴

 

 

+ ... ژیله‌مۆی سه‌ر ته‌وێڵی ماچ.. * حه‌رام* ..
*** سارۆ خه‌لیـقـــی و پێنووسێکی‌ یاخی: |

 

پاییزه‌ پیاسه‌و به‌هاره‌ ماچ

********

له‌ پاییزه‌ هه‌نگاوی لێوه‌کانتا
خشپه‌ی به‌هاره‌ ماچ و
نووکه‌  نووکی
بووکه‌ بارانه‌ی نیگاتم دۆزییه‌وه‌ .

 تۆ سوور  سوور زه‌ردی
له‌ زه‌ردیدا
خشپه‌ی گه‌ڵای نیوه‌ گیان
گوڵدانی پیره‌ مێردی خاک
ئاوس ئه‌کات.
نا نا مه‌ترسێ
تێر ببارێنه‌ تیری بزه‌ت
روومه‌تم قه‌ڵغانی تیشکی ماچه‌کانته‌وه‌
مژۆڵیش
رێژه‌ی وه‌ره‌زه‌ بارینیت.
 

 

************************

گۆرستان


قامووسه‌ زارم دیلی‌ نیگاته‌
سابۆیه‌
هاوارێک بێده‌نگیم
خسته‌  ره‌شه‌ زاری پێنووس و
ئه‌ویش
خه‌یاڵ...خه‌یاڵ...
ئه‌وینی بارانده‌
سپی روومه‌تی لێنووس.

ساڵه‌هایه‌ گیفانم ئامێزی ئه‌م رازه‌یه‌.

 

پووشپه‌ری ۲۷۰۴

 

 

+ ... ژیله‌مۆی سه‌ر ته‌وێڵی ماچ.. * حه‌رام* ..
*** سارۆ خه‌لیـقـــی و پێنووسێکی‌ یاخی: |

 

.....


دیله‌ پیته‌كانی سینگی پێنووسێكی تۆراو
نامه‌یه‌ك ده‌نووسێ بۆ  پیرێ كاغه‌زێكی حه‌رام

به‌ڵێن بێ
به‌ هه‌مان زاره‌وه بیڵێمه‌وه
به‌ڵێن بێ
به‌ هه‌مان دڵه‌وه بڕشێمه‌وه


.... دڵۆپێ خوێنی بێ ‌حه‌یاییم
له‌ زاریی ده‌رپێی رووسووری دا
 هه‌تیوی قاقایه‌کی دۆڕاوم
له‌ قامووسی هه‌وه‌سێکی ڤینووسیدا

 یه‌که‌مین بیژووی باوه‌شه سڕه‌كه‌ی خودام
که‌ به‌ تاسه‌ی شه‌وێکی شه‌یتانی
هاواری لێتاوان بار ده‌کرم
ئه‌وه نیه قیژه سرته ئه‌كا:
خودا و شه‌یتان
له‌ ژوانه وێڵی بێرییه‌كی كورددا  
 چیرۆکی ماف و ویستیان
منداڵ ده‌كرد.
پیته ئاوسه‌كانی خه‌نێكی بێوه‌ژن
قه‌تاره‌ی وشه ده‌زێنێ و
ماچ یاسایی‌ترین شاوه‌تی ئایه‌تی جڵفی و
لێو  هێماترین مه‌گیرانییه‌...

سارۆ خه‌لیقی
گه‌لاوێژی ۲۷۰۶

 

 

 

+ ... ژیله‌مۆی سه‌ر ته‌وێڵی ماچ.. * حه‌رام* ..
*** سارۆ خه‌لیـقـــی و پێنووسێکی‌ یاخی: |

  

   گڵکۆ


.... ئه‌مرۆ جوان و جوانیم
له‌ گۆرستانی دڵما ناشت و تابڵۆی
له‌ شه‌وه‌ چاوی گه‌شتا
وه‌سڵه‌ خه‌ون ده‌خۆمه‌وه‌م
کرده‌ کێلی ئه‌وین.

 

جه ژني نه وروز پيروز بیت Happy nowruz/New Iranian Year!   نوروزتان پیروز !سال نو مبارک

 

سووتانی سنوور


من چۆپی کێشی کۆره‌خه‌می کۆم
تا‌وێک راوه‌سه‌
تا له‌ سه‌ر لێوه‌ لوتکه‌ی دابران
ئاگره‌ نه‌ورۆزی بزه‌
له‌ نێوان ئێسکه‌ پیته‌کانی سنوور داگیرسێنم.
مه‌رۆ
سوورگه‌ی مه‌سته‌ شین
                              مه‌رۆ.

 سارۆ خه‌لیقی
خاکه‌لێوه‌ی ۲۷۰۵

 

 

+ ... ژیله‌مۆی سه‌ر ته‌وێڵی ماچ.. * حه‌رام* ..
*** سارۆ خه‌لیـقـــی و پێنووسێکی‌ یاخی: |

 

هێڵنجی وشه‌کان

وشه‌کان له‌ خۆم مه‌سترن

ژوانی وشه‌ و پێنووس و مه‌ستی

 

۰۰۰وشه‌کان له‌ خۆم مه‌سترن۰۰۰۰

له‌ وكاته ی ئه‌و ،بوکی ئاونگ
شه‌رمه‌ته‌وێلی گه‌ڵایه‌
نه‌ک فرمێسکی ئه‌ستێره‌ مه‌سته‌کانی ته‌نیای
باوه‌شی چاوه‌روانی.
له‌ وڵاتی ئه‌و ،خاک
ئامێزی ڤینووسی خه‌یاڵه‌کانی مناڵه‌که‌ی خاوه‌ره‌
به‌ڵام تۆ و
ڕێبوارانی بووڵێڵی ئێوارانی زه‌وی
ڕه‌ش که‌ڵه‌کی هه‌نێی ساقی رووناکین.
ئه‌من...!؟
به‌ڵێ ئه‌وانیش
ئه‌و ‌کاته‌ی کۆرپه‌لێوه‌کانی مرۆڤایه‌تی خه‌ڵاتی باره‌ زیزه‌که‌ی
                             دوکتووری بێشکه‌ بوو.
له‌ ته‌وێڵی یه‌که‌مین تنحکه‌ی گۆناتا نووسیبووی
تووڕه‌یش بێزاره‌ له‌م ئازاره‌.
هۆ کۆگا به‌فره خوێرێیه‌کانی ره‌ش باڵایی کێوی ئاخی بێ خوداکان،
ئاکامتانه‌
         سه‌مای ده‌رپێ شڕه‌کانی
ئایه‌ته‌ خه‌واڵۆکانی یه‌زدان و
تیشکه‌ گارۆی گۆنا بزێوه‌که‌ی‌
خۆره‌ قاف خۆرانی ئه‌م سه‌ده‌یه‌ .
ئاکامتانه‌
نۆبه‌تێی هه‌تاوه‌ سڕه‌که‌ی زه‌ده‌ ژین و
لووره‌ی به‌فرینی ئاخێکی یاخی.

ئه‌وه‌ نیه‌ سێداره‌
 به‌  کرنۆشی داره‌ بێ وڵاته‌که‌ی کورسیه‌که‌ی ده‌کوت:
په‌ره‌نگه‌ بزه‌ی هه‌ناری چاوانی له‌ باپۆری ئازادی ئیزنگن
بۆ گه‌شایی ڕوومه‌تی ڕه‌وه‌زێکی
ئاگر هه‌ژێنی نه‌ورۆزه‌ بێ نازه‌که‌ی پێشه‌وا قازی و
ژیلۆه‌مۆی سه‌ر ته‌وێڵی ماچێکی بێوه‌ژن.

ئه‌و ‌کاته‌ی کۆرپه‌لێوه‌کانی مرۆڤایه‌تی خه‌ڵاتی باره‌ زیزه‌که‌ی
                              دوکتووری بێشکه‌ بوو.

 


                     سارۆ خه‌لیقی
                    ڕێبه‌ندانی ۲۷۰۵

+ ... ژیله‌مۆی سه‌ر ته‌وێڵی ماچ.. * حه‌رام* ..
*** سارۆ خه‌لیـقـــی و پێنووسێکی‌ یاخی: |

 

... /* / وێنه‌کان با بێده‌نگ بن ... به‌ندیخانه‌کانی چاوه ڕێی خۆراکی ئه‌م ژه‌مه‌یانن /* / ...

 

    

تیشکێ باوه‌ڕ
گوێی ته‌وێڵی ئاونگی ئه‌م جاره‌ی هه‌وێن کرد.

له‌ ته‌قڵه‌ی ئه‌وینیش
 گارۆ ئه‌کاته‌ به‌ژنی ژنه‌ تینی ماچێکی ون.
ته‌نیا تۆو خۆت تامی
                بووخچه‌ی مێژوون،
ها...له‌ چکه‌ی ئه‌م کۆچه‌
سرته‌ برووکه‌ و ژوانه‌ نه‌سره‌وتۆکه‌ی
لاقه‌ دڵداره‌که‌و پیره‌ رووی خاک
سپی ، سوور ده‌ژی‌و
ئامێز تینووی مشتێ گه‌رمایه‌.

تیشکێ باوه‌ڕ
زاخانی ئه‌م چیرۆکه‌‌و
هێشووه ‌رێگای بارانیش ساماڵ ده‌کا.
هه‌ر ئه‌مجاره‌ ئه‌گه‌ڕێمه‌وه‌
به‌ دوو چاوی وێنه‌ داگیر کراو ئه‌گه‌رێمه‌وه‌
به‌ دوولاقی خۆم و
ئه‌و هه‌موه‌
ده‌ستانه‌وه‌ دێمه‌وه‌و
تیشکه‌ یاخیه‌کانی تاڤگه‌ ئه‌دۆزمه‌وه‌
با به‌ هێرشی گه‌رده‌لوولی سڕینه‌وه‌یه‌ک
 لینگ ئاوه‌ڵه‌یه‌ک و
له‌ ژانه‌ تێری زگی په‌تک‌و دارو
له‌ ده‌نگه‌ ده‌هۆڵی سکی چۆره‌ شه‌وێک‌و
له‌ شه‌قامه‌ سینگی دایکه‌ چاو شێعرێک‌و
له‌ هه‌موو سێ نوقته‌کانی بێده‌نگی‌و
له‌ ته‌وافه‌ زنجیر و
گۆشتی تازه‌ی ئه‌م بازاره‌
له‌ قیژه‌ی ره‌نگه‌کان و
له‌ سه‌رتای کۆڵانێکی خولیادیدا
له‌ هه‌رازێکی چوونداو
کۆڵ...کۆڵ...
پشتی زه‌وی کور ئه‌که‌ن
ره‌وه‌زه‌ زیره‌کان‌و
په‌نجه‌ی گژگژه‌ هه‌ڵاتۆکانی قیژه‌ ده‌چێنن
له‌ خاڵی روومه‌تی شاخێکا
              سه‌نگه‌ر...سه‌نگه‌ر... .
دۆینێ له‌ داوێنی چاوێکه‌وه‌
بزه‌یه‌کی ژاکاو هارووژابوو
به‌ڵام تۆ و خۆت
هه‌ر هه‌ژێنی ماندوویه‌تی خۆر ئه‌ڕێسنه‌وه‌.
پێنووسیش وه‌ره‌ز بوو
له‌ وشه‌و شیوی بێ خاوه‌ن و ....
                                
                             سارۆ خه‌لیقی
                            ره‌زبه‌ری 2705

 

+ ... ژیله‌مۆی سه‌ر ته‌وێڵی ماچ.. * حه‌رام* ..
*** سارۆ خه‌لیـقـــی و پێنووسێکی‌ یاخی: |

 

  

 لیک...لیک  

سوور لێوانم ده‌گریان
کاتێ چاوم پێکه‌نینی چاوه‌روانی ئه‌باراند.

**********

پیته‌ ئاوسه‌کانی پێنووسێکی حه‌رام
شه‌وه‌ رازاوه‌کانی هه‌تاوێکی دزێوه‌
له‌ ژیله‌مۆی سه‌ر ته‌وێڵی ماچێکی زیزه‌وه‌وه‌
را هاتووه‌ و
کۆمه‌ڵگای بێ سنووری کێشه‌ ده‌هاژێنێ هاوڕێ.

**********


وته‌ بیژووه‌کانی* ... : ...* شه‌وه‌رازێکی درکاو

نووشته‌یه‌ک ده‌نووسن بۆ گه‌رانه‌وه‌ی دایکی ئاوات

 به‌ڵام ...........تۆ قه‌ت چاوه‌روانی مه‌که‌ ..... قه‌ت ......

 چونکه‌ له‌ قاحبه‌قانه‌کانی مێتافیزیکدا

دایک بوون تاوانێکی مه‌زنه‌وه‌ و مه‌رگه‌ میوانیه‌تی .......... .

هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ ئاگاداری نه‌بوو ....

 زامه‌کانی لاپه‌ره‌یه‌کی یاخی بوو

   

+ ... ژیله‌مۆی سه‌ر ته‌وێڵی ماچ.. * حه‌رام* ..
*** سارۆ خه‌لیـقـــی و پێنووسێکی‌ یاخی: |

 

 

زمانی زه‌مان

***********

خۆشه‌ویسته‌که‌م
له‌و ڕۆژه‌وه
چاوانم بوونه‌ نێچیری بزه‌کانت
گوڵئه‌ستێره‌ی ماچ ‌
رووگه‌ی بێ رووی دڵداریه‌...


خۆشه‌ویسته‌که‌م
له‌و ڕۆژه‌وه
له‌زاری زه‌وی
وشه‌ هاته‌ دنیا
ئه‌وین که‌وته‌ گڕوگاڵ
ڕسته‌ی خۆشم‌ده‌وێی سه‌ری هه‌ڵدا...

خۆشه‌ویسته‌که‌م
له‌و ڕۆژه‌وه
فرمێسکی ڕه‌ش هه‌وران
زولفی بووکی خاکی شانه‌ کرد
شه‌ونه‌م ئۆقیانووسی بێده‌نگی
دمی هاواره‌کانی به‌ست...

خۆشه‌ویسته‌که‌م
له‌و ڕۆژه‌وه
خودا بوتی مرۆڤه‌
ڕۆژ و رۆژ و رۆژ
تۆوی شه‌و گۆڕی بتیان چاند.


                                    سارۆ خه‌لیقی
                                    به‌فرانباری 2703

  

 

+ ... ژیله‌مۆی سه‌ر ته‌وێڵی ماچ.. * حه‌رام* ..
*** سارۆ خه‌لیـقـــی و پێنووسێکی‌ یاخی: |

 

 هۆ شیرین بزه‌

له‌ هاواری بێده‌نگی ئه‌وجاره‌تا
له‌ چاوی کازیوه‌ی لێوه‌کانته‌وه‌
فرووجی ویستن
یه‌لکه‌ی خاکی شکاندو
له‌سه‌ر لوتکه‌ی
زمانی بێ‌باڵا
ئه‌وین بووژایه‌وه‌
بوو به‌ ئاڵا.


                 سارۆ خه‌لیقی
                 سه‌رماوه‌زی 2703

 

+ ... ژیله‌مۆی سه‌ر ته‌وێڵی ماچ.. * حه‌رام* ..
*** سارۆ خه‌لیـقـــی و پێنووسێکی‌ یاخی: |

 

Upgrade your email with 1000's of cool animations

بۆ یادی شه‌هیدانی نه‌سره‌وتووی گه‌له‌که‌مان 

 هاورێیانی شه‌هید ... ،شه‌هید ... ،شه‌هید ... ،

شه‌هید ... ،شه‌هید ... و شه‌هید ... ... .

 

     ... * تا کۆتاییمان*  ...     

 

 ئاسمان نانێژرێ

   

ئه‌وه‌ هه‌ر فرمێسکه‌و
نێچیره‌ کارمامزی چاوم
بۆ تابڵۆ نێژراوه‌کانی مێژوو ده‌نێژێ
وێنه‌گه‌ریش له‌ ناخترین قافه‌وه‌ چاوه‌ڕێیه‌
                             تابڵۆ...تابڵۆ...
ئه‌وه‌ هه‌ر له‌شه‌و
                           ئه‌وین... ئه‌وین....
به‌شه‌ دابه‌شی وڵاته‌ ماته‌که‌ی خه‌بات داده‌پۆشێ ،
بۆ سپه‌ری تیره‌ تیشکی جه‌للاده‌کانی شه‌و ... .
کۆلکه‌زێڕینه‌ وه‌ک چاوانت
له‌ کاتی خه‌وی مانگدا
هه‌ڵکێش و داکێشی مێژووه‌
 ئه‌وه‌ شێعر ده‌ڵێ:
((له‌ سنووره‌ سرووشتی هه‌وه‌ستدا
چڵه‌ ڕیشی مانه‌وه‌ت
ئه‌زێکی دوورگه‌م و
نه‌ خوڵقاوێکی خوڵقاوم ))
له‌ ترسی گنج ته‌وێڵی  مۆڕه‌ ساماڵت
 -دایکه‌ ڕه‌شپۆشه‌کان-
وا ره‌نگ زه‌رده‌ هه‌تاو
سنوور بۆیه‌ دوورگه‌یه‌وته‌وێڵ ، ساماڵه‌ گنج
تۆ لێگه‌ لیزگه‌وانی داهاتوویه‌کی رابردووی ،
وا گه‌شه‌ له‌شت
     دڵۆپ... دڵۆپ...
نه‌مانه‌ مه‌ستی هه‌ستی ده‌بارێنێ.
گورجه‌ گه‌وجی ئه‌ز
     وه‌شه‌ن... وه‌شه‌ن....
ڕێژه‌ ڕێژگه‌ی هه‌تاوه‌
 وا شێته‌ شه‌و و شینه‌ ئه‌ستێره‌ ،
     ترووسکه‌ی گڵکۆیه‌تی
...... شه‌هید زاوای ماچ....
ڕسته‌کان ،وشه‌ ... وشه‌...
تۆقینه‌وه‌ که‌ ویستیان بتنووسنه‌وه‌ .
 زه‌ریا بوو به‌ هه‌ور
کاتێ ‌چاوی له‌ تینه‌ دڵی و‌نه‌ گۆڕت شارده‌وه‌ .
هه‌تاو بوو به‌ تاڤگه‌ی وشه‌
کاتێ شاعیر له‌ نووسینت عاجز بوو.
 کاتێ تریفه‌ خوێنت که‌ته‌ چاوی
خوداکانی سه‌رده‌م
خودا  باڵا... باڵا
له‌ سووره‌ شاوه‌تی ئاره‌زوو، زوو له‌ دایک بوو.
ژیان له‌ نه‌ژینی تۆیه‌ ده‌ژی .
کێوه‌کان له‌ چریکه‌ پێناسه‌ت قافاون.
 تۆ خوێنه‌ ده‌ماری رۆژه‌ ژینی ئاسمانی.
تۆ مه‌یگێره‌که‌ی ئه‌ستێره‌وانی،
خه‌یاڵی یاڵی تیشکه‌ شه‌وی.
شینه‌ سووری ڕه‌ش و
شینه‌ سووری سپی و
شینه‌ سووری گشت ره‌نگه‌کانی.
تۆ ده‌نگه‌ ره‌نگی ئاسمانه‌ نێژراوه‌کانی.
 تۆ پێنووسی مێژووی
وا ڤینووس ، نووس
               خووس...خووس...
بزه‌ی شیوه‌ن ده‌نووسێته‌وه‌ .
تۆ چاویلکه‌ی رۆژی
ها... ڕه‌شایه‌کان کڕنۆش،نۆش
سه‌ما ده‌که‌ن بۆ هه‌وێنی ئه‌و نیگایه‌ت ،
له‌ نۆژگه‌ی ئاگرینی برینی راپه‌رینی ئه‌وین .
تۆ ڕووگه‌ی کام خودای؟
وا خوداش سوجده‌ت بۆ دێنێ.
تۆ روواوی کام کێڵگه‌ی؟
    - خاک ده‌پرسێ-
وا هه‌وره‌کان
وه‌شه‌نه‌ ،شه‌نه‌ بۆ دژ تۆو
تنۆکه‌ کۆرپه‌یان ده‌تڕازێنه‌وه‌
له‌ ڕێژگه‌ی باوه‌ڕت
     خونچه‌...خونچه‌...
وڵات تۆوی ڕووانه‌وه‌
له‌ بێژینگی نه‌مانه‌،مان
بۆ خێڵی لێڵی شه‌هید داده‌بێژێ .ده‌بێژێ
له‌ ئه‌شکه‌وتی چه‌ک‌لووله‌تا
گولله‌کان لیزگه‌...لیزگه‌...
له‌ ئامێزی ئاوێنه‌ وێنه‌ کۆدا
جه‌سته‌ی شه‌و ده‌کاته‌ لێنزه‌ چاوی گارۆ
بۆ داره‌ داره‌
له‌ باڵای سێداره‌
به‌ڵام نا
تۆ زه‌ریای‌و بۆ مه‌رگی زه‌ریا
تنۆکه‌ له‌ سێداره‌ نادرێ
    گرێ... گرێ............... .

 
                                  سارۆ خه‌لیقی
                                  خاکه‌لێوه‌ی 2704

 

 

 

+ ... ژیله‌مۆی سه‌ر ته‌وێڵی ماچ.. * حه‌رام* ..
*** سارۆ خه‌لیـقـــی و پێنووسێکی‌ یاخی: |

 

 

هه‌ژاری  وشه‌م یادت ئه‌بارێنێ‌و
زمانه‌ پێنووسی باران
دژه‌ قژی شێعر
           ره‌ش...ڕه‌ش
سوور ئه‌نوسێته‌وه‌
له‌ باوه‌شی ،شی... شی بووکی شه‌وا
کۆپه‌ڕی ئه‌ستێره‌کان
تاوانی تاو و
له‌ ته‌وێڵی کچی ته‌نیایی‌دا
ئه‌سرینی سڕینه‌وه‌
ده‌سماڵی کۆچه‌ گنجی ئاخان‌گڵ ئه‌کات
سه‌ماش
         سۆما...سۆما
فرمێسک ئه‌ڕشێته‌وه‌
سابۆیه‌ ئه‌ز
بزه‌م نازێت ، سۆزت زارکه‌م
رێژانی تاوانی جوانیت
        ته‌مه‌ن...ته‌مه‌ن
ئه‌وینی ئه‌نفال ماچی ئه‌ناشت
له‌ ناو دڵه‌ گۆڕی لێوانی خاکا
کۆبزه‌ش
چه‌کوچ و داسی ته‌وێڵی خودای ئه‌کۆڵێ
    گڵکۆ...گڵکۆ... .
لێگه‌ڕێ ساتێ خوداو ته‌نیایه‌که‌ی
له‌ ناو تنۆکه‌ فرمێسکی مناڵه‌ ون بابێکا مه‌له‌ بکا
ئینجا ده‌بنه‌ جامێ‌و
     جه‌م...چه‌م
مه‌سته‌ فرمێسکی چاوه‌رێێ
ره‌سمه‌ ره‌سته‌ی خوداو
 ته‌نیایش بوڵێڵ ئه‌کا
چاوه‌رێیش وه‌ڕه‌زه‌ له‌م ئینتیزاره‌
ئه‌مه‌ درووشمی گه‌ڵایه‌کی ئازادی خواز ‌بوو‌
له‌ ناو زه‌رده‌ وه‌رزێکی هیچ ئێواره‌دا.
       کلوو...کلوو
ئه‌ستێره‌ دژی هه‌تاوه‌ شینه‌
ژینه‌ ئه‌زیش پڕ زامی ئه‌و تۆیه‌
      سوور...سوور ،شینه‌
                                                          

       سارۆ خه‌لیقی
     
  گه‌لاوێژی 2704

 

+ ... ژیله‌مۆی سه‌ر ته‌وێڵی ماچ.. * حه‌رام* ..
*** سارۆ خه‌لیـقـــی و پێنووسێکی‌ یاخی: |

 

تۆ له‌ گه‌ڵ یه‌که‌مین تیشکی هه‌تاو دابه‌زیت و
هاوڕێی سه‌ما لێوی
دواین مۆڕه‌ بزه‌ی گۆڕه‌ ونی
                         شه‌هیدێک سه‌فه‌ریت
به‌ره‌و کاروانی حه‌زگه‌ی هه‌تاوه‌‌ تواوه‌کانت
ته‌م ...ته‌م
ته‌رمی ته‌مه‌نی خۆزیا
له‌ سپی سینگی سارده‌ زستان
هه‌ناسه‌ ده‌کێشێته‌وه‌و
تۆش فیلتێری باوه‌ره‌کانت ماچ ده‌که‌ی
دڵ و مێژووش سینه‌ کێشی ده‌که‌ن
چه‌قه‌ چه‌قی چه‌قه‌ڵه‌ دوکه‌ڵیش
چاوانی دیلی باران قوڕ ده‌کا
پێلاقه‌ ... پێلاقه‌
مێلاقه‌ی ئه‌وین له‌ کانیاوی زامه‌کانت ئه‌ڕوێ
رێبازی بووم
وشه‌ی مان و پیتی (ر..ک) ئه‌شه‌مزێنێ هاوڕێ
هاوڕێ ئه‌وه‌ رێی رامانی مانی تۆیه‌ وا
هه‌وره‌ کۆرپه‌ی هه‌نیسکی ئاسمان
              فرمێسک ئه‌کات
                                     کات ... کات
             کات ماته‌و مات تۆ
ئه‌وه‌ هه‌ژێنی تابڵۆی وه‌رزی ره‌وه‌زه‌
وه‌ره‌ز یاخی ده‌کاو با
له‌ ئامێزی ته‌وێڵی ماندوویت
بارانی باوه‌ڕت کلوو ... کلوو
پۆله‌ گوڵی رێگه‌ت مه‌ست ده‌کا و
ژنه‌ نه‌زاوه‌که‌ی مێژووش
مه‌یخانه‌ روو
تۆو کۆچی مانگ، لێوت ئه‌نووسنه‌وه‌
ئه‌وه‌ سرته‌یه‌ ئه‌زیقێنێ؛


تاڤگه‌ی رێژانی ژانه ‌وا هه‌تاو ئه‌توێته‌وه‌ مامز
               زه‌رده‌خه‌نی شه‌ونه‌می شه‌وه‌ باو ئه‌بڕێته‌وه‌ مامز
ئاده‌نگی‌خێڵه‌‌گریانی‌دڵی‌ئازیزه‌هه‌وری ته‌مه‌ن
               ئه‌سرین هاچۆن زیزه‌بزه‌ی پایز ئه‌سڕێته‌وه‌  مامز
گۆره‌ئاسمانی‌هه‌ل قافه‌ ناخی‌غه‌می‌ئه‌وینه‌وا
              دڵ‌فرمێسکی‌ شه‌قامی‌ ئینتیزار ئه‌خنێته‌وه‌ مامز
ده‌م‌به‌ده‌م‌با ده‌م‌به‌باده‌وه‌ نێم سالێوی‌ژین‌وژان
             وا رۆژان‌درووشمی‌ده‌ستی نه‌مان ئه‌شنێته‌وه‌ مامز
لێم گه‌رێ تاوێ تاو به‌ ده‌م تاوانم بڕم تا بڵێ
              دێزه‌  هۆزی پۆزی‌ نان کۆگۆران ئه‌چنێته‌وه‌ مامز
بۆ مانگی‌چارده‌شین‌ئه‌شنێته‌وه‌کۆچاوی‌ئه‌ستێره‌
                ژین به‌ زین بۆیه‌وا مێژوو مه‌م ئه‌شکێته‌وه‌ مامز
له‌ره‌ی‌ده‌نگی‌پێنووسی(سارۆ)ئاوازی‌ئه‌م‌عه‌شقه‌یه‌
               ها له‌دڵۆپه‌ وشه‌ی غه‌زه‌ل خوێن ئه‌تکێته‌وه‌ مامز
                                                                              

سارۆ خه‌لیقی
 خاکه‌لێوه‌ی 2705

 

+ ... ژیله‌مۆی سه‌ر ته‌وێڵی ماچ.. * حه‌رام* ..
*** سارۆ خه‌لیـقـــی و پێنووسێکی‌ یاخی: |

 

 

 بوی باران

  ... * شێعر تر له‌ وه‌زن قافیه‌ت ون کرد * ...

 

+ ... ژیله‌مۆی سه‌ر ته‌وێڵی ماچ.. * حه‌رام* ..
*** سارۆ خه‌لیـقـــی و پێنووسێکی‌ یاخی: |

 

     

sansor.jpg 


(....................................)

لاوه‌... لاوه
‌ ئه‌وین و مان
بوخچه‌ی کۆچه‌رێکی هاتوون
راهاتوون داهاتوو به‌ پاوانی تاوان و
سه‌مای کۆغه‌می ،... کۆرپه‌م به‌لاوه‌

لاوه‌... لاوه‌
چوار سووچی چوار چرا
شه‌قامی زاری بێده‌نگیه‌
پیاسه‌وانانیش سه‌یره‌ هاڕه‌ی شێرن
سوور.....سوور... .

رفێنه‌ری‌هه‌تاو
بزه‌ی ئاڵه‌ونی شه‌و له‌ ئامێز ده‌گرێ
رێژه‌ چه‌ماوه‌که‌ی ، ژوانگه‌ی ئاونگه‌
گه‌ڵا تروسکه‌...ترووسکه‌
ئه‌توێته‌وه‌و
 له‌ ته‌وێڵی ژوانێکی ماتدا
تینوویه‌تی زه‌وی ئه‌ڕژێنێ و
کانی ده‌فڕێ.

لاوه‌...لاوه‌
تنۆکه‌ رووبارو
چاوه‌ تیشکی خوداکانیشی
                                    بڵاوه‌
که‌ بۆ خاڵه‌ لێوی کێوێک رنوو بێ.

له‌ دایک بوویانی بێ‌دایک
گۆچانه‌ چاوی گۆر
ئه‌ژنۆ کوڕ ده‌که‌ن
له‌ فڕینی ئاسمان بۆ زه‌وی
پێشه‌وا هه‌تاوه‌که‌ی‌که‌وته‌
جێ په‌نجه‌ی هه‌وره‌ یاخیه‌کان و
گوڵیش چاوه‌رێ........
                                  

                                   سارۆ خه‌لیقی

                                 25 گه‌لاوێژی 84

 


 

 

+ ... ژیله‌مۆی سه‌ر ته‌وێڵی ماچ.. * حه‌رام* ..
*** سارۆ خه‌لیـقـــی و پێنووسێکی‌ یاخی: |

 

 

له‌ پایزه‌ وه‌رزی چاوتا
چه‌پکه‌ ئه‌ستێره‌یه‌ک ده‌چنم
ده‌یکه‌مه‌ خۆری شنمه‌وی ته‌نیایم و
له‌ ئامێزی دڵی وێڵی
بێ‌چراتی ده‌خنم.


خه‌ر‌مانانی 83



کاتێ وژه‌ی ماچی ئاسمان
گوێی گوڵی ئه‌وین

کرد،
من....
کاتێ ئه‌وین، چێنه‌ری مان
سنووری پاوانی کرده‌وه‌
سه‌رچاوه‌ی بوون
من....
ماندوو ،ماندوو
گوڵه‌ زیزه‌کانی بزه‌تم ده‌چنی هاوڕێ


 سارۆ خه‌لیقی
گه‌لاوێژی ۲۷۰۵


 

 

+ ... ژیله‌مۆی سه‌ر ته‌وێڵی ماچ.. * حه‌رام* ..
*** سارۆ خه‌لیـقـــی و پێنووسێکی‌ یاخی: |

 

 

 

 

...خۆشم‌ده‌وێی...


فرمێسک دواین تکای دڵه‌ وه‌ره‌وه‌ هاوڕێ ....
 

ئاخ ترین چاوه‌ڕێی له‌ کۆڵانه‌کانی دڵه‌ وێرانه‌که‌مت بۆ ئه‌دۆزمه‌وه‌ ...

 

 

 

+ ... ژیله‌مۆی سه‌ر ته‌وێڵی ماچ.. * حه‌رام* ..
*** سارۆ خه‌لیـقـــی و پێنووسێکی‌ یاخی: |

 

 

هه‌نیسکێ،با هه‌وێنی ئه‌م به‌یانیه‌و
دژ زامی ئه‌و شێعره‌بێ

هه‌نیسکێ ،با کۆپه‌ری هه‌وه‌س و                            
زاوه‌ زاوای ئه‌و ژانه‌ بێ.                            
تۆ و دڵیشت ماڵاوا
                       تا  هه‌نیسکێ.
له‌ هه‌ره‌شه‌ی شه‌پۆلاوی ده‌ریا
له‌ ته‌وێڵی ره‌وه‌زێکا
نا ته‌نیا هه‌ڵگری ئه‌م ژانه‌ تاوگه‌یه‌که‌
ئه‌ویش له‌ کاتی ماندا،
                           ئه‌سرین ئاسمانی زه‌وی ماچ‌ده‌کا.
هه‌نیسکێ به‌ بزه‌ی ژار و
جنێوی خواوه‌ بخوڵقێ
فرمێسک کۆرپه‌ ده‌کابۆ هاوڕێیانی ئه‌م عه‌شقه‌ و
کۆچ‌هاتنه‌ له‌و ماڵه‌ دا.
چاویشت لافاو ده‌کێشێته‌وه‌
له‌ ناخی ده‌سرۆکه‌یه‌کی
جانتا ونا


          .......ده‌ست سه‌رگه‌ردان.......


ده‌ست سه‌رگه‌ردان چاوه‌ڕێی گیفانه‌
له‌ گۆڕی سڕینه‌وه‌دا.
هه‌نیسکێ   با بسڕێ
کۆزامی یه‌م کوڵه‌
تۆ‌و ئه‌سرینیش باوه‌ڕ مه‌که‌ن
من ئه‌و راهاتووین
له‌ کاتی کۆچێکی وه‌هادا.


     سارۆ خه‌لیقی
    خاکه‌لێوه‌ی ۲۷۰۵

 

+ ... ژیله‌مۆی سه‌ر ته‌وێڵی ماچ.. * حه‌رام* ..
*** سارۆ خه‌لیـقـــی و پێنووسێکی‌ یاخی: |
Myspace Glitter Graphics, MySpace Graphics, Glitter GraphicsMyspace Glitter Graphics, MySpace Graphics, Glitter GraphicsMyspace Glitter Graphics, MySpace Graphics, Glitter GraphicsMyspace Glitter Graphics, MySpace Graphics, Glitter GraphicsMyspace Glitter Graphics, MySpace Graphics, Glitter GraphicsMyspace Glitter Graphics, MySpace Graphics, Glitter GraphicsMyspace Glitter Graphics, MySpace Graphics, Glitter GraphicsMyspace Glitter Graphics, MySpace Graphics, Glitter Graphics Myspace Glitter Graphics, MySpace Graphics, Glitter GraphicsMyspace Glitter Graphics, MySpace Graphics, Glitter GraphicsMyspace Glitter Graphics, MySpace Graphics, Glitter GraphicsMyspace Glitter Graphics, MySpace Graphics, Glitter GraphicsMyspace Glitter Graphics, MySpace Graphics, Glitter Graphics